جیهان

ڕۆژنامەنووس موراد کورسەیری لە وڵاتی سود کۆچی دواییکرد

ڕۆژنامەنووسێکی ئازادیخوازی تورک کە بە بەشداری چالاکانەی داکۆکی کردن لە دۆزی ڕەوای گەلی کورد دەناسرایەوە، لە وڵاتی سوێد کۆچی دوایی کرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە شارت ستۆکهۆڵم پایتەختی سوێد موراد کورسەیری ڕۆژنامەنووسی تورک-سوئدی، کۆچی دواییکرد.

ڕۆژنامەنووس موراد کورسەیری، لە گۆڤار و ئاژانسەکانی وەک؛ فورات، ئەڤرەنساڵ، یەنی ئۆزگور و زۆرێک لە ڕاگەیاندنەکانی ئۆپۆزیسیۆنی رژیمی تورکیا، بە ساڵان کاری کردبوو.

کورسەیری رۆژنامەنووسێکی ئازادیخواز بوو کە لە سەر بەهاکانی ئازادی و پێکەوە ژیانی گەلان پێداگری دەکردەوە.

بەپێی هەوالێکی ئەڤرەنساڵ، موراد کورسەیری، وەسیەتی کردووە ئەندامەکانی جەستەی ببەخشرێت بەو کەسە نەخۆشانەی پێویستییان هەیە و مەراسیمی بەڕێکردنی بۆ نەگیردرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌