کوردستان

سەربازانی تورکیا لە سنوورەکانی ڕۆژئاوای کوردستان مێرمنداڵێکیان کوشت

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار،دوێنی لە ناوچە سنووریەکانی دربێسیە ،چەکدارانی سوپای داگیرکەری تورکیا تەقەیان لە مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ کردووە.

ناسنامەی ئەو مێرمنداڵە ” ئەحمەد حسێن ناسر” خەڵکی گوندی “عەرەب خانێ” سەر بە ناوچەی زرگان لە حەسەکە ڕاگەیاندراوە.

ناوبراو لە کاتی پەڕینەوە بۆ باکووری کوردستان، لەلایەن چەکدارەکانی سوپای داگیرکەری تورکیاوە تەقەی لێکراوە و بریندار بووە، دوای گەیاندنی بە نەخوشخانەی خەبات لە دربێسیە ،سەرەسەرەڕای هەموو هەوڵە پزیشکییەکان گیانی لەدەستداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌