ژن

ئەندامێکی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە لە ئەنقەرە ڕفێندرا

ئاژانسی هەواڵی مێزوپۆتامیا بڵاوی کردووەتەوە کە دوێنی ئێوارە ،ئەزگی ئۆراک ئەندامی ئەنجوونی گەنجانی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، لە ناوچەى جەبجیی سەربە چانکایای ئەنقەرە لە لەلایەن کەسانێکەوە، کە خۆیان بە پۆلیس ناساندبوو، رفێندراوە.

ئەوانەی ئەزگی ئۆراک-یان رفاندووە، سێ پیا و ژنێک بوون و خۆیان وەک پۆلیس ناساندووە و دوای پشکنین ناوبراویان دەستگیر کردووە و خستوویانە ناو ئۆتۆمبێلێک و رفاندوویانە.

بە پێی قسەی شایەتحاڵان و هاورێەکانی، ئەزگی ئۆراک، بەڵگە پێویستەکانی بەو کەسانە نیشان داوە، بەڵام بەبێ هیچ هۆکارێک و روونکردنەوەیەک ڕفاندوویانە.

دوای رووداوەکە پارێزەران سەردانی لقی بەرەنگاربوونەوەى تیرۆریان لە ئەنقەرە کردووە، بەڵام پێیان وتراوە، کە ئەزگی ئۆراک لەوێ نییە.

ناوبراو پێشتر لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە بە هۆکاری چالاکییەکانی لە چوار چێوەی کار و خەباتی هەدەپە دەستگیر کرابوو و داوای کاری سیخۆری لێکرابوو، بەڵام ئەو داواکارییە پۆلیسی رەت کردبووەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌