جیهان

کۆریای باکور موشەکێکی تاقیکردوەتەو لە دەنگ خێراترە

حکومەتی کۆریای باکور ئاشکرای کردوە کە موشەکێکی نوێیان تاقی کردوەتە کە خێرایەکەی لە دەنگ زیاترە.

میدیاکانی سەربە حکومەتی کۆریای باکور بڵاویان کردوەتەوە کە حکومەتی ئەو وڵاتە موشەکێکی نۆیی بە ناوی “هواسونگ هەشت” تاقی کردوەتە. ئەو موشەکە لە دەنگ خێراترە.

هەروەها ڕایانگەیاندوە کە ئەو موشەکە یەکێک لە پێنج موشەکی پێشکەوتوی کۆریای باکورە کە لە پروژەی پێنج ساڵەی پێشکەوتنی سەربازی ئەو وڵاتەدا دا جێی گرتوە.

تاقی کردنەوەی موشەکی خێراتر لە دەنگی “هواسونگ هەشت” سێەمین تاقیکاری موشەکی کۆریای باکور لە ماوەی یەک مانگ دایە.

هەفتەی ڕابردووش سەرۆکی کۆریای باکور پەردەی لەسەر موشەکێکی کروز هەڵدایەوە کە لەسەر قیتارە و هەر لەسەر قیتاریش دەتەقێندرێ.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌