ژن

وەزیرێکی تاڵیبان: ئیسلام مافی دەنگدانی بە ژنان نەداوە، بەڵام ئەهێلێن دەنگ بدەن

عەبدولحەکیم شەرێعی بەرپرسی کاربەرێکەری وەزارەتی دادی تاڵیبان لە چاوپێکەوتنێکیدا لە گەل باڵیۆزی چین لە ئەفغانستان،ڕایگەیاندوە کە هەرچەند بە گوێرەی شەرێعەتی ئیسلام ژنان مافی دەنگدانیان نیە،بەڵام ئەوان بەندێکی دەستووری ساڵی ١٩٦٤یان چالاک کردووەتەوە کە مافی دەنگدان بە ژنان لە ئەفغانستان ئەدات.

ئەو وەزیرەی تاڵیبان دەلێت؛ئامانج لەو بڕیارە ڕێزگرتنە لەو یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتییانەی کە ناکۆک نین لە گەڵ شەرێعەت و بنەماکانی ئیسلام و تاڵیبان.

دەستوورەی ئەفغانستان ساڵی ١٩٦٤ و لە سەردەمی شا محەمەد زاهیر مافی دەنگدانی بە ژنان ئەفغانستان داوە و پێشتر،زەبیحولا موجاهید وتەبێژی تاڵیبان ڕایگەیاندبوو کە لێژنەیک بۆ دارشتنەوە و پێداچوونەوە بە دەستووری ئەفغانستان پێک هاتووە.

ئەمە لە کاتێکدایە دوایی هاتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان،ژنان چەندین جار لە شارەکانی ئەو وڵاتە دژی پەراوێزخستنیان لە لایەن تاڵیبانەوە خۆپیشاندانیان ئەنجام داوە و ئەلێن؛ناهێلن تاڵیبان لە مافەکانیان بێ بەشیان بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌