جیهان

لە کۆنفرانسی ساڵانەی پارتی کرێکارانی بەریتانیا داوای ئازادی بۆ ئۆجالان کرا

پارتی کرێکارانی بەریتانیا، کە گەورەترین حیزبی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەیە،لە رۆژانی ڕابردوودا کۆنفرانسی ساڵانەى خۆی لە شاری برایتۆن بەڕێوەبرد.

لە کۆنفرانسەکەدا سەندیکاکانی بەریتانیا،کە دەستپێشخەری کەمپەینی نێونەتەوەی ئازادی بۆ ئۆجالانن، دانشتنێکی تایبەتیان بەڕێوە برد وتێدا پێداگریان لە سەر فراوانکردنی هەوڵەکان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان کردەوە.

سیمۆن دوبینس هاوسەرۆکی کەمپەینی “ئازادی بۆ ئۆجالان” دانیشتنەکەى بەڕێوەبرد و هەر یەک لە بارۆنس کریستیان بلوێرس، لیۆید روسیل مۆیلی پەرلەمانتار و سەرۆکی کۆمیتەى دۆستایەتیی کورد لە پەرلەمان، کریس هازارد پەرلەمانتاری شین فێن، ئەلیف سارجان هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەل لە بەریتانیا و هۆشیار ئۆزسۆی پەرلەمانتاری هەدەپە بەشدار بوون و وتەیان پێشکەشکرد.

لە وتەکاندا ئاماژە بە سیاسەتی دژە کوردی دەوڵەتی تورکیا درا و جەخت کرایەوە کە تا رێبەر ئۆجالان ئازاد نەبێت ئاشتی و دیموکراسی و ئازادی لە ناوچەکەدا بەدی نایەت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌