ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

تەقینەوەی بۆمبێکی پاشماوەی داعش لە دێرەزۆر کوژران وبریندار بوونی ٤ منداڵی لێکەوتەوە

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار،شەوی ڕابردوو لە نزیک گوندی بەهار کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر، بۆمبێکی چێندراوی پاش ماوەی چەتەکانی داعش، بە چەند منداڵێک-دا تەقییەوە.

لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا، دوو منداڵ بەناوەکانی “شیهاب حەمەد” تەمەن سێ ساڵ و “نازلی حەمەد” تەمەن دوو ساڵ، گیانیان لەدەستداوە.

دوو منداڵێکی دیکەش بەناوەکانی “ئیسماعیل زەواب” و”مەشعان حەمەد” برینداربوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌