کوردستان

ئەنجوومەنی دیجیتاڵ میدیای کوردستان بۆ ئازادی ئۆجالان هەڵمەتێک ڕێکدەخات

ەنجوومەنی دیجیتاڵ میدیای کوردستان رایدەگەینێت؛ لە ساڵیادی پیلانگێری نێودەوڵەتی بۆ ڕفاندنی رێبەر گەلی کورد، دژی گوشەگیری لە ئیمرالی و بۆ ئازادی رێبەر ئۆجالان دەست بە هەڵمەتێک لە سەر میدیای دیجیتاڵ دەکات.

لەو ڕاگەیاندراوەدا هاتووە، کات کاتی ئازادیی جەستەیی بەڕێز ئۆجالانە، ئەو ڕۆژە هاتووە تا لە دژی ئەم نادادپەروەری و ناحەقییە مێژووییە، ورەمان بەرز بکەینەوە، هەڵمەتەکەمان بڕیارە تا کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم بەردەوام بێت، ساتی لووتکەی چالاکیی لە ڕێگای هاشتاگەوە لە ڕۆژی هەشتی تشرینی یەکەم و کاتژمێر ٠٨:٠٠ی ئێوارە بەکاتی ئامەد و کاتژمێر ٠٧:٠٠ ئێوارە بە کاتی برۆکسل دەبێت، هەڵمەتەکەمان ڕۆژانی هەشت، نۆ و ١٠ی تشرینی یەکەم بێ ڕاوەستان بەردەوام دەبێت، لەم پێناوەدا بانگ لە هەموو گەلەکەمان و دۆستەکانمان دەکەین تا بە شێوەی چالاک بەشداری هەڵمەتەکە بن و بە هەموو زمانێکەوە بڵێن ‘ئازادی بۆ ئۆجالان.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌