جیهان

گرێبەستێکی مێژوویی لە نێوان فەڕەنسا و یۆنان واژۆ کرا

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەڕەنسا و کیریاکۆس میتسۆتاکیس، سەرۆکوەزیرانی یۆنان، ئەمڕۆ لە پاریس گرێبەستێکی مێژووییان واژۆکردووە.

ماکرۆن لەو بارەوە ڕایگەیەندووە: ئەم گرێبەستە گەشە بە هاوکارییەکانی بەشی ئاسایش دەدات و یارمەتی پاراستنی یەکێتی هەر دوو وڵات دەکات، ئاشکرایکردووە: کە ئەم پەیمانە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی ئەوروپا.

بەپێی وتەکانی ماکرۆن، بڕیارە یۆنان سێ کەشتیی شەڕی پێشکەوتووی جۆری ڕافائل لە پاریس بکڕێت.

هەروەها میتسۆتاکیس وتی: ئەو گرێبەستە دەبێتە هۆی یارمەتیی پاراستنی ئەوروپای سەربەخۆ.

ڕایشیگەیاند، کە ئەم هەنگاوە پەیوەندییەکانی نێوان یۆنان و فەڕەنسا بەهێز دەکاتەوە و لە چوارچێوەی یەکێتی ئەوروپا و ناتۆدا بەڕێوەدەچێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌