ئێران

بەهۆکاری نادیار دوو ناوەندی سوپای پاسداران ئاگری لێکەوتەوە و دوو کەس کوژران

لەناوەندەکانی سوپای پاسدارانی ڕژێمی ئێران، لەتاران، بەشێوەیەکی گوماناوی ئاگرکەوتنەوە ڕوویداوە و چەند کەسێک مردن و برینداربوون.

ئێوارەی ڕابردوو، لە ڕۆژئاوای شاری تاران، ناوەندێکی سوپای پاسداران بەهۆکارێکی نادیار ئاگرکەوتنەوە تێیدا ڕوویدا.

سوپای پاسدارانی ڕژێم، لەڕاگەیەندراوێکدا، ئاگرکەوتنەوکەی پشتڕاستکردۆتەوە و ئاشکرای کردوە کە دووکەس مردوون و کەسێکیش بریندار بوە.

باس لەوەش دەکەن کە ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردوە.

بەڵام هێشتا لە بارەی ڕوودانی ئاگرەکەوە هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە و ووردەکاری ئەو ڕوداوە باسنەکراوە و نەزانراوە.هیچ لایەنێکیش بەرپرسیاری لەئەستۆ نەگرتوە.

هەروەها دوێنێ شەو، لە کارگەیەکی ئەلکترۆنی لەقوتبی سەنعەتی شاری کورد، ئاگرکەوتنەوە ڕوویداوە. لەبارەی ئەو ڕوداوەشەوە تائامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی دروست ڕانەگەیەندراوە.

هەرچەندە پێشتر ڕووداوی هاوشێوە لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران ڕوویدەدا و هێرشیش دەکرایە سەر ناوەندە ئەمنییەتییەکان و دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕژێمی ئێران، ڕژێمی ئێران هەموو کاتێک ئیسرائیلی تۆمەتبار دەکرد بەهێرش کردن.

بەڵام ئەم جارە بەپێی هەندێک سەرچاوە ئەو تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوانە پەیوەندیدارە بە بەرنامە ئەتۆمییەکانەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌