جیهان

ئەمریکا بۆ تورکیا: بەردەوام بیت لە کڕینی کەرەستەی سەربازی لە ڕوسیا سزا دەدریت

ئەمریکا داوای لە تورکیا کرد کە بەردەوام نەبێت لە کڕینی کەرەستەی سەربازی زیاتر لە ڕوسیا، بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی گەمارۆ دەبێتەوە.

لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەردۆغان سەرۆکی دەوڵەتی تورکیا داوای کردبوو تا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە، بەڵام جۆ بایدن ڕەتیکردبوو کە لەگەڵی کۆببێتەوە.

دواتر، ئەردۆغان، دوێنێ ڕایگەیاند کە دەیانەوێت بەشی دووەمی سیستەمی مووشەکی ئێس-٤٠٠ـەکانی ڕوسیا بکڕن.

لە بەرامبەردا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، داوای لە تورکیا کرد، کە بەشی یەکەمی سیستمی بەرگریی ئێس-٤٠٠ی ڕوسیی لەناوببات و کەرەستەیەکی زیاتر لە ڕوسیا نەکڕێت، بەپێچەوانەوە گەمارۆی زیاتر دەخەنە سەر تورکیا.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌