ئێران

وەزیری دەرەوەی ڕژیمی ئێران دەڵێت: ئامادەن بە زوترین کات بگەرێنەوە بۆ گوت و بێژەکانی بەرجام

وەزیری کاروباری دەورەی ڕژیمی ئێران ڕایگەیاندوە کە بە گوێرەی هەڵس و کەوتی حکومەتی ئامریکا بڕیار لەسەر ڕێکەوتنی بەرجام ئەدەین. هاوکات ئەوەشی وتووە کە ئەوان ئامادەن بەم زوانە بگەڕینەوە بۆ سەر میزی گوت وبێژەکانی ڤیەن.

حسەین ئەمیرعەبدوڵاهیان وەزیری کاروباری دەروەی ڕژیمی ئێران کە بە سەردانێکی پێنج ڕۆژە لە نیویۆرک بو، گەڕاوەتەوە وڵاتەکەی.

ناوبراو بۆ بەشداری لە کۆبونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئامریکا بو.

لەو ماوەیەدا لەگەل سەرۆکی نەتەوە یەکگرتووەکان، وەزیرانی کاروباری دەروەی فەڕەنسا و ئاڵمانیا و بەرپرسانی یەکیەتی ئەوروپا چاوپێکەونی هەبووە و باسیان لە سەر ڕەوشی بەرجام و ئاستنگیەکانی بەردەم ئەو ڕێکەوتنە کردوە.

ئەمیر عەبدوڵاهیان بە میدیاکانی گوتوە: ئەوەی لە دەروەی کۆبونەوەکان و لە میدکانا باس دەکرێ شتێکە و هەڵس و کەوتی ئامریکایەکان شتێکیتر، بویە ئەوەی گرینگە بڕیاری ئامریکایە کە چەندە جیدیە.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر وڵاتانی چۆار کۆما یەک داوایان کرد کە ڕژیمی ئێران بگەڕیتەوە بۆ کۆبونەی ژنێڤ.

کۆبونەوەی وڵاتانی چۆار کۆ یەک، ئامریکا و ڕژیمی ئێران دوای دەست بە کار بونی جۆ بایدن سەرۆکی ئامریکا لە ڤیەن پایتەختی ئۆتریش دەستی پێکردوە، ئامانج لەو کۆبونەوانە دوزینەوەی ڕێگە چارەی بەردەوامیدانە بە ڕێکەوتنی بەرجام.

وەزیری کاروباری دەروەی ڕژیم گوتویە کە ئەوان ئامادەن بە زووترین کات بگەڕینەوە بۆ گوت بۆ وبێژەکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌