ئێران

لە دەڤەری ئەهەری ئێران پێنج منداڵ لە قوتابخانەدا دەستدرێژیان کراوەتە سەر

چەند سەرچاوەیەک لە ناوخۆی ئێرانەوە بڵاویانکردوەتەوە کە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەزبەر و هاوکات لەگەل کرانەوەی قوتابخانەکاندا چەند قوتابیەک رووبەڕووی دەستدرێژی بونەتەوە.

دوای کوتایی هاتنی یەکەم ڕۆژی خۆێندن و کاتێک قوتابیەکان گەڕاونەتەوە ماڵ کچێک و چۆار کوڕ لە گوندی “گودال” سەر بە شارۆچکەی ئەهەر لە ئێران بە دایک و باوکیان وتوە کە یەکێک لە مامۆستاکان بە ناوی “ج ا” دەستدرێژی کردوەتە سەریان.

ئەو منداڵانە وتویانە کە لە لایەن ئەو کەسەوە ڕوت کراونەتەوە و ئازاری جنسی دراون.

منداڵان لە قوتابخانەکانی ئێراندا بە بەردەوامی ڕووبەڕووی توندوتیژی و دەستدرێژی دەبنەوە بەڵام هەموو جار لە لایەن کاربەدستانی ڕژیمەوە پەردەپۆش دەکرێت و دادگاکان بە قازانجی تاوانباران بڕیار ئەدەن و ئەوەش وایکردوە کە زۆرجار تاوانەکان هەروا بە شاروەیی بمێننەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌