کوردستان

دوو ئەندامی میت لە لایەن شەڕڤانانی یەپەسەوە کوژران

تیمی وەڵامدانەوەی شەهید باگەڕ تۆڵهەڵدانی سەربە یەکینەکانی پاراستنی سڤیل-یەپەسە ڕایگەیاند، کاتژمێر ٠١:٣٠ خولەکی نیوەشەوی ٢٤ی سێپتەمبەر، لەسەر ڕێگای نسێبین-قۆسەر، لە مێردین، دوو ئەندامی میت لە لایەن شەڕڤانانیانەوە کوژراون.

ناوی ئەو دوو ئەندامەی میتی تورکیا “عەبدولحەکیم ئەلچیئۆغڵو” خەڵکی هەزەخی شرناخ و “فیراز خەلیل” خەڵکی قامیشلۆ، ڕاگەیەندراوە کە هەر دووکیان دانیشتوی نسێبین بوون.

یەپەسە ڕایگەیاندووە: عەبدولحەکیم و خەلیل، لەنێوان نسێبین و قامیشلۆدا، وەک ئەندام سیخوڕییان بۆ میتی تورکیا کردووە و بوونەتە هۆی شەهیدبوونی گەریلایەک.

ئەوەش ڕاگەیەندراوە، ئەو دوو کەسە لە کوردستاندا، جاشایەتیی، سیخوڕیی و نۆکەرییان بۆ دووژمن کردووە، لە کاتێکدا، خۆیان وەک دڵسۆزیی بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان نیشانداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌