کوردستان

گردبوونەوەی ناڕەزایەتی مامۆستایان و خانەنشینان لە رۆژهەلاتی کوردستان

ئەمرۆ لە زۆربەی شارەکانی ئیران و رۆژهەڵاتی کوردستان ماموستایانی خانەنشین ، لە بەردەم ئیدارەی پەروەردە و ناوەندە دەوڵەتییەکان گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەرێوە برد.

هاوکات لە گەڵ شارەکانی دیکەی ئێران،بە دەستپێشخەری رێکخراوەی پێشەیی مامۆستایانی کوردستان،ژمارەیەک لە ماموستایان و خانەنشینان لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەوانە لە سەقز، سنە، مەریوان و کرماشان، گردبوونەوەی نارەزایەتییان بەرێوە برد.

خواستەکانی ماموستایان بریتین لە داواکارییە پیشەییەکان، زیادکردنی مووچەکانیان بەشێوەی گونجاو لەگەڵ ژیانی ئەمڕۆ، هاوسەنگ بوونی مووچەی ماموستایان و خانەنشینان.

هەروەها ئازاد کردنی چالاکانی بۆرای پەروەردە و ئەو ماموستایان کە بە هۆی ڕخنەگرتن لە سیستەمی پەروەردە و دەسەڵاتی ئێران زیندانی کراون یەکێکی تر لە داواکاری ماموستایانە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌