جیهان

نووسەرێکی کورد بوو بە سەرۆکی ناوەندی پێنی نێونەتەوەیی

ناوەندی پێنی نێونەتەوەیی، کە لە ١٤٧ ناوەندی نووسەرانی جیهان پێکهاتووە، لە ٨٧ەمین کۆنگرەی خۆیدا، کە لە رۆژانی ٢٠ بۆ ٢٤ی ئەیلولی ئەمساڵ، بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو، نووسەرێکی کوردی وەکو سەرۆکی ناوەندەکە هەڵبژارد.

بورهان سۆنمەز، نووسەری خەڵکی باکووری کوردستان کە هاوکات ئەندامی ناوەندی پێنی کورد و ناوەندی پێنی تورک و پێنی ئینگلیزیشە، لە ٨٧ەمین کۆنگرەی ناوەندی پێنی نێونەتەوەیی، لە لایەن ناوەندەکانی کەتەلان، باشووری ئەفریقیاوە بۆ سەرۆکایەتی پێنی نێونەتەوەیی پێشنیار کرا.

سۆنماز تا ئێستا چەندین خەڵاتی ئەدەبیی ناوداری وەرگرتووە وەکو خەڵاتی ئاشتیی ٢٠١٧ لە نیۆیۆرک، خەڵاتی ئێبرد ٢٠١٨ لە لەندەن.

ناوەندی پێنی نێونەتەوەی سەدەیەک دامەزراوە و ئەم یەکم جارە کوردێک ببێت بە سەرۆکی .

ئه‌مانه‌ش ببینه‌