ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بەشێک لە سەرکردە سوننەکانی عێراق داوای رێککەوتن لە گەل ئیسرائیل دەکەن

بەشێک لە سەرکردە سوننەکانی عێراق دوێنی لە میانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر داوایان لە بەغدا کرد لە گەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل ڕێکبکەوێت و بچێتە ریزی ڕێککەوتننامەی ئیراهیمەوە کە وەک ڕێککەوتنی ئاشتی لە نێوان وڵاتانی عەرەبی- ئیسلامی و ئیسرائیل دا دەستی پێکردووە.

بە پێ هەواڵی ئاژانسە عێراقیەکان سەرکردەکانی سوننە، سەرکردەی گەورەترین عەشیرەتی ڕۆژهەڵاتی ناوین و شەمەر و جەنەراڵەکانی پێشووی سوپای عێراق لەو گۆنگرە رۆژنامەوانییەدا بەشداریان کردووە.

ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانییە کە بە شێوەی ئانڵاین و ڕاستەوخۆ لە چەند تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا بڵاو دەکرایەوە و تێدا ،هێمی پێرێس، کوڕی شیمۆن پێرس، سەرۆکی کۆچکردووی ئیسرائیل،قسەی دەکرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌