کوردستان

ئاماری کۆلبەرنیوز؛ کوژران و بریندار بوونی ١٣٢ کۆڵبەر لە شەش مانگدا

کۆلبەرنیوز دوێنی ڕایگەیاند؛لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لەسەر سنوورە دەستکردەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەر لە کرماشان تا دەکات پارێزگای ئۆرمیە، ١٣٢ کۆڵبەر کوژراون یا خود بریندار بوون.

بەپێی ئامارەکە، لەو شەش مانگەدا، ٣١ کۆڵبەر کوژراون و ١٠١ کۆڵبەر ی دیکەش بریندار بوون.

کۆلبەر نیوز ئاماژەی بەوە داوە کە کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران و کاسبکاران لەسەر سنوورەکان ، بەم هۆکارانە بووە”تەقەی ڕاستەخۆی چەکدارانی ئێران و تورکیا، کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی،سەرما و ڕووداوی هاتووچۆ .

ئه‌مانه‌ش ببینه‌