کوردستان

هەپەگە: سێ گەریلامان بە چەکی کیمیاوی تورکیا شەهید بوون

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ناسنامەی سێ گەریلای ئاشکراکرد کرد کە ٣ی ئەم مانگە لە ئەنجامی بۆردوومانێکی کیمیاویی لە ئاڤاشین شەهیدبوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە ڕامانگەیاند کە ٣ی ئەم مانگە، سوپای داگیرکەری تورک چونکە نەیتوانیوە بەهۆی بەرخۆدانی هێزەکانمانەوە پێشڕەویی بکات، ڕێبازی دەژەمرۆڤانەی بەکارهێناوە و گازی ژەهراویی دژی گردی سۆر بەکارهێناوە و لەم هێرشەدا، سێ هەڤاڵمان شەهیدبوون.

هەپەگە وێرای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گیانبەختکردووان و گەلی کوردستان، جەختی لە سەر بەردەوامی ڕێبازی هەموو شەهیدان کردووەتەوە و ناسنامەی ئەو سێ گەریلا شەهیدی بەم شێوەیە ڕاگەیاند؛

جەلال ئۆزجان ناسراو بە بۆتان ئۆزگور، لە دایکبوی وان.

ڕاما شەمدین ناسراو بە زنارین وڵات ،لە دایکبوی حەسەکە.

هیڤا مامۆ ناسراو بە دەلال قامشلۆ،لە دایکبووی قامشلۆ.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌