کوردستان

هاوڵاتیانی شاری قەسری شیرین لە سەرەتاییترین خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی بێبەشن

بەپێی سەرچاوە هەرێمییەکان، لە شاری قەسری شیرین، پزیشکی پسپۆڕی ژنان و منداڵبون و ڕادیۆلۆژی و چەندین خزمەتگوزاری تری پزیشکی و تەندروستیتری نیە.

بەهۆی نەبونی ئەو پسپۆڕییانە لە تەندروستی دا هاوڵاتیان ڕوبەڕوی مەترسی لەسەر ژیانیان بونەتەوە، ژنان بەناچاری بۆ چارەسەری دەچنە شارەکانی تر لەگەڵ ئەودۆخە ئابوری و قەیرانە یەک لەدوای یەکانەش لەم ڕووەوە توشی بارگرانییەکی تری ئابوری بونەتەوە.

ئەو قەیرانانەش سەرچاوەکەی گەندەڵی و خەمساردیی و بێ پلانی ڕژێمی داگیرکەری ئێرانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا، خزمەتگوزاری تەندروستی لەناو کۆمەڵگادا سەرەتاییترین و گرنگترین پێداویستی مرۆڤە، بەڵام لەدوای دەیان ساڵ لە خۆسەپاندنی ڕژێمی داگیرکەری ئێران هێشتا ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناو قەیران دا دەژی.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌