کوردستان

دەزگای سیخوڕیی میتی تورکیا سێ هاوڵاتی عەفرینی ڕفاند

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، لە عەفرینی داگیرکراو، دەزگای سیخوڕیی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا- میت، سێ هاوڵاتیی ڕفاندووە.

بە گوێرەی هەواڵەکە هاوڵاتییەک بەناوی بێرەقدار محەمەد مستەفا تەمەن ١٥ ساڵ، خەڵکی گوندی ئاشکای ناوچەی شێراوا، کاتێک لە حەلەبەوە لەسەر بانگاوازیی ئەنەکەسە گەڕاوەتەوە بۆ گەندەکەیان، لە خاڵێکی کۆنترۆڵی هاوبەشی میت و چەتەکان دەستگیرکراوە و چارەنووسی نازاندرێت.

هەروەها هاوڵاتییەکی دیکەش بەناوی خەلیل محەمەد خەڵکی گوندی قیباری سەر بە ناوچەی شەرا، هەر لەو شوێنە، ڕفێندراوە و براوە بۆ زیندانێک لە مارەعی داگیرکراو.

هاوڵاتییەکی دیکەش بەناوی حەبەش ڕەشید تەمەن ٢٦ ساڵ، خەڵکی گوندی بەدینا لە ناوچەی ڕاجۆ، کاتێک هاوژینەکەی بردووە بۆ نەخۆشخانەی شەمارین لە عەزازی داگیرکراو ڕفێندراوە.

ماوەیەکە ئەو هاوڵاتیانەی عەفرین کە لە سەر بانگەوازی ئەنەکەسە دەگەرێنەوە عەفرینی داگیرکراو لە لایەن تورکیا  وچەتەکانیەوە دەرفێندرێن و دواتر بە تۆمەتی لایەنگری خۆبەرێوەبەری دیمۆکراتی رۆژئاوا زیندانی دەکرێن یا خود بۆ ئازاد کردنیان داوای پارەی زۆر لە بنەماڵەکانیان دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌