کوردستان

جیهاد حەسەن ماوەی ١٠٧ ڕۆژە لە لایەن پەدەکەوە ڕفێندراوە و چارەنووسی نادیارە

ماوەی ١٠٧ جیهاد حەسەن ڕۆژە نوێنەری خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەولێر لەلایەن پەدەکەوە ڕفێندراوە و چارەنووسی نادیارە.

لە ١٠ی حوزەیرانی ئەمساڵدا، نوێنەری خۆبەرێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەولێر “جیهاد حەسەن” و خەلیل عوسمان’ و ‘مستەفا عەزیز’ ئەندامانی پەیوەندیەکانی پەیەدە لەکاتی چوونیان بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر بۆ پێشوازییکردن لە میوانەکانیان، ڕفێندران.

لە ٢٩ مانگی تەمموز دوو ئەندامەکەی پەیەدە دوای ٥٠ ڕۆژ لە ڕفاندنیان لەلایەن پەدەکەوە، ئازاد کران، بەڵام نوێنەری خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەولێر “جیهاد حەسەن” تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

بە پێی لێدوانی نوێنەرایەتیی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە باشووری کوردستان، تەندروستیی جیهاد حەسەن، خراپە و پێویستی بە چارەسەری پزیشکی هەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌