کوردستان

بە هۆی تۆپبارانەکانی تورکیاوە هاوڵاتیێکی ناوچەی بادینان بریندار بوو

تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی ئاشییپارێزی کرستیان-سی پی تی ڕایگەیاندوە، ئەمرۆ لە ئەنجامی تۆپبارانکردنی گوندی هروری بادینان لەلایەن سوپای تورکیاوە هاوڵاتیێک بە سەختی بریندار بوو.

بە پێی ئەو ڕاگەیاندراوە، هاوڵاتی “ثابت حسێن” تەمەن ٥٥ ساڵ ،پێش نێوەڕۆی ئەمرۆ لە کاتێکدا لە باخەکەی خۆی سەرقاڵی ئیش بووە ،بە هۆی تۆپباران کردنی باخەکەیەوە لە لایەن سوپای داگیرکەری تورکیاوە بریندار بووە.

ناوبراو ڕەوانەی نەخۆشخانەی زاخۆ کراوە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

سی پی تی ڕاشگەیاندوە کە لە ٢٣ی نیسانی ئەمساڵەوە بە هۆی هێرشەکانی تورکیاوە شەش هاوڵاتی مەدەنی خەڵکی گوندی هروری سەر بە بادینان بریندار بوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌