جیهان

ڕاوێژکارانی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل و ئامریکا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران کۆبوونەوە

ماڵپەڕی ئاکسیون ئاشکرای کردوە کە کۆبونەیەکی تایبەت لە نێوان ڕایەدارانی ئیسرائیل و ئامریکا سەبارەت بە چەکی ناوەکی ڕژیمی ئێران و ئاسایشی ناوچەکە بەڕێوە چووە.

ئەو کۆبونەوەیە لە ڕێگەی ئۆنلاین و بە شێوەی شارواە بووە.

باس و بابەتی کۆبونەوەکە ئەگەری سەرنەگرتنی زیندوو کردنەوەی ڕیکەوتنی بەرجام و ئاڵترناتیڤی ئەو ڕێکەوتنە بووە.

سەرچاوە ئاماژە پێدراوەکە ڕوونی کردوەتەوە کە لە کۆبونەوە تایبەتەکەدا، جێک سالیوان ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئامریکا و هاوتا ئیسرائیلیەکەی هۆلاتا، بەشدار بوون و ڕا و بۆچونیان گۆڕیوەتەوە.

هۆلانا لە کۆبونەوەکەدا پێداگری لەسەر ئەوە کردوتەوە کە ڕژیمی ئێران لە دروستکردنی چەکی ناوکی نێزیکتر دەبێتەوە و پێویستە لە جیاتی بەرجام ڕێگەیەکی نویی بۆ بەرەنگار بونەوەی ڕژیمی ئێران بگیردێتە بەر.

دوای دەستبەکار بونی حکومەتی نفتالی لە ئیسرائیل ئەوە یەکەم کۆبونەوەی ئەو دوو وڵاتەیە لەسەر رەوشی ئەمنیەتی ناوچە و ئێران بەڕێوە بچێ.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌