ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

وەزیری دەرەوەی سوریا داوا لە تورکیا دەکات لە هەرێمەداگیرکراوەکان بچێتە دەرەوە

فەیسەڵ ئەل مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا لە چاوپێکەوتنێکیدا لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی نۆوستی رووسیا، دەلێت؛ دەبێت دەستبەجێ تورکیا هێزەکانی لە ناوچە داگیرکراوەکانی سوریا بکشێنێتەوە وخاکی ئەو وڵاتە بە جێبهێلیت.

فەیسەڵ ئەل مێقداد داواشای لە وڵاتانی جیهان کردووە بە پەلە هاوکاری سوریا بکەن بۆ کوتایی هێنان بە داگیرکاری تورکیا لە باکووری سوریا.

ناوبراو دەشڵێت؛هۆکاری ئاڵۆزییەکانی ئەم دوایانە لە ئیدلب،هاوکاری و بێ دەنگی نێودەولەتییە سەبارەت بە داگیرکارییەکانی تورکیا لە خاکی سوریا.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە رۆژانی ڕابردوودا ، ڤیلادیمیر پوتین سەرۆکی رووسیا لە گەڵ بەشار ئەل ئەسەد سەرۆکی سوریا لە مسکۆ جەختیان کردەوە کە دەبێت؛هیزە بیانییەکان بە زۆترین کات خاکی سوریا بەجێبهێڵن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌