کوردستان

هەپەگە ئاماری مانگێکی بەرخۆدان و چالاکییەکانی گەریلای بڵاوکردەوە

بەرخۆدانی گەریلا لەدژی داگیرکاری بەردەوامە و هەپەگە ئاماری چالاکی گەریلاکانی بڵاوکردەوە و ئاشكرای دەکات ٧١ داگیرکەر کوژراون و دەوڵەتی تورکیاش تاوانی جەنگی ئەنجام دەدات و چەکی کیمیایی بەکاردێنێت.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل،هەپەگە، ئاماری چالاکی گەریلا، هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیای بۆ ماوەی مانگێک لە ڕۆژی ٢٤ی ئۆگەست تا ٢٣ی سێپتەمبەر واتا ئەمڕۆ بۆ ڕایگشتی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتوە، لە پێنج مانگی ڕابردودا سوپای داگیرکەری تورکیا سەرەڕای هەمووهێرشە دڕندانەکانی بەڵام نەیتوانیوە بەرخۆدانی گەریلا بشكێنێت و دوای شكستەکانیشی چەکی کیمیایی بەکارهێناوە.

هەپەگە ئاشکرای دەکات، لەماوەی ئەم مانگەدا،١٥٧جار چەکی کیمیایی بەکارهێناوە، لە گردی سۆر ٦گەریلا بەوهۆیەوە شەهید بوون، ئەوهێرشانەش لەبێ دەنگی ڕایگشتی جیهان دا تێدەپەڕن و ئەوەش بوێری ئەوەی داوە بە دەوڵەتی تورکیا کە ئەوچەکە بەکاربهێنێت.

هەپەگە لە راگەیەندراوەکەی دا، ئاماژە بەوەدەدات، هەمووچرکە ساتێک لە گۆرەپانەکانی بەرخۆدانی، زندورا،گردی سۆر و وەرخەلێ دا،گەریلا بەبوێری و ئیرادەوە تێدەکۆشن تارێبازی قارەمانی ئاپۆیی بەرەوپێش ببەن بەوئیرادەیەشەوە نەبوایە نەیاندەتوانی وەڵامی هێرشەکان بدەنەوە.

لە ئامارەکەی هەپەگەدا ئەوە ئاشكرا کراوە، لەماوەی ئەو مامانگەدا، گەریلا بەگشتی ٩٥چالاکی لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا ئەنجام داوە و ٧١ داگیرکەرکوژراون و ١٣داگیرکەریش بریندار بوون.

هەپەگە ڕایدەگەیەنێت، ٢٨گەریلا لە شەڕ و بۆردومانەکان دا وشەش گەریلاش بەهۆی هێرشی چەکی کیمیاییەوە شەهید بوون، حەوت گەریلاش لە لایەن پەدەکەوە لە خەلیفان بەشێوەی خاینانە بۆسەیان بۆدانراوە و چارەنوسیان هێشتا ئاشكرا نییە.

لە چالاکی گەریلادا سێ هەلیکۆپتەری جەنگی کراونەتە ئامانج و گورزیان بەرکەوتوە وزرێپۆش و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و سیستەمی چاودێری و ئۆتۆمبیلیتری سەربازی وتێکشکێندراون و لەلایەن گەریلاوە دەستگیراوە بەسەر برێکی زۆری تەقەمەنی دا.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌