ژن

مەحبوبە سەراج: مافی ژنانی ئەفغان بە تێکۆشانی ژنان دابین دەکرێ

چالاکی ژنانی ئەفغان دوای گەڕانەوەی گروپی تالیبان بە گۆڕتر بووە. محبوبە سەراج یەکێک لە کەسایەتیە جیهانیەکان بە ئاژانسی ژنهای گوتوە کە ئەو لە وڵاتەکەیدا دەمێنتێتەوە و لە پێناو مافی ژنان دا تێدەکۆشێ.

دوای ئەوەی گروپی تالیبان بە هاوکاری هێزە هەژمونگەراکان جارێکیتر کنترۆڵی ئەفغانستانی گرتەوە دەست ژنان دژ کردەوەیان نیشان دا و لەپێناو دابینکردنی مافەکانیان کەوتنە جوڵە.

ئاژانسی ژنها گوت و بێژێکی تایبەتی سەبارەت بە تێکۆشانی ژنانی ئەفغان لەگەل مەحبوبە سەراج پێکهێناوە.

سەراج گوتویە: دەبێ ئێمە لە پێناو مافەکانمان تێبکوشین، دەبێ زێهنیەتی دژە ژن بگۆڕین و ڕێگا بکەینەوە بۆ ژنان ژیانێکی ئاسایی و مرۆڤانەیان هەبێ. بۆ نابێ ژنان بچنە قوتابخانە، دەرس بخۆێنن و بگەنە زانکۆکان. بۆ دەبێ ڕێگە بە ژنان نەدرێ کار بکەن و ژیانی خۆیان دابین بکەن. ملیۆنان ژن لە ئەفغانستان سەرپەرستی بنەماڵەکانیان لە ئەستۆ دایە، منداڵانی بێ باوک پەروەردە دەکەن. بۆچی ڕیگە نادرێ ئەو ژنان بچنە سەر کار و ژیانی خۆیان و بنەماڵەکانیان دابین بکەن.

پێویستە ڕێگە لەبەردەم نادادپەروەریەکان بگرین و مافی ژنان بکەینە ئەمری واقع.

مەحبوبە سەراج وتی، دابینکردنی مافی ژنان بە تێکۆشان، هەوڵدان و بەرخۆەدان دێتە بەرهەم و دەبێ هەموومان پێکەوە لەو پێناوەدا تیبکۆشین.

مەحبوبە سەراج لە لایەن گۆڤاری تایمەوە وەک یەکێک لە سەد کەسایەتی ساڵ هەڵبژێردراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌