جیهان

شارەوانی ڕیگنانۆفلامینیۆی ئیتاڵیا خەڵاتی هاوڵاتیبونی شەرەفی بە ڕێبەر ئۆجالان بەخشی

لە هۆڵی شارەوانی ڕیگنانۆفلامینیۆی ئیتاڵیا، لە مەراسیمێکدا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شایەنی خەڵاتی هاوڵاتیبونی شەرەفی پێبەخشرا.

شارەوانی ڕیگنانۆفلامینیۆ، پێشتر ئەو بڕیارەی دابوو بەڵام بەهۆی دۆخی کۆرۆنا نەیانتوانی مەراسیمەکە ئەنجام بدەن و سەرۆکی شارەوانییەکە خەڵاتەکەی پێشکەشی کۆمیتەی کورد کرد.

فابیۆ دی لۆرێنزی، سەرۆکی شارەوانی ڕیگنانۆفلامینیی ئیتاڵیا، لە ووتەیەک دا وێڕای خۆشحاڵی خۆیان بۆ بەخشینی ئەو خەڵاتە، ڕایگەیاند کە کتێبەکانی ڕێبەر ئۆجالانی خوێندۆتەوە و ئەو شتانەی ١٦ساڵ پێش ئێستا ووتونی بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ووڵاتانی ڕۆژئاوا، ڕوویاندا.

فابیۆ، لە قسەکانی دا ووتی هێڵی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بۆ چارەسەری کێشەی کورد و دیموکراسی لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر گرنگە، بەڵام تورکیا تا ئێستا هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد و ڕێبەرەکەی، ئەمەش بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت.

لەکۆتایی قسەکانی دا وتی، وڵاتانی ڕۆژئاوایی بۆچارەسەری سیاسی ئەم پرسە بەزوترین کات دەست بەهەوڵەکانیان بکەن.

پاشان لە مارسیمەکە نوێنەری کۆمیتەی کورد قسەی کرد و سوپاسی شارەوانیی و سەرۆکی شارەوانی و ئەنجومەنەکەی و خەڵکی شاری ڕیگنانۆفلامینۆی کرد و داوایکرد بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان شارەوانییەکە پشتگیریان بکات.

دواتر لەسەر ناوی کۆمیتەی کات کاتی ئازادییە، سیمۆمیتا کریسکی، لە قسەیەکی دا ئاشكرای کرد ساڵێکە ئەوان لە چواچێوەی ئەوهەڵمەتە کاردەکەن و ڕۆژی ٢ی ئۆکتۆبەر لە شری ستراسبۆرگ دەبن و هەوڵەکانیان بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوام دەبێت.

لەکۆتایی مەراسیمەکە دا سەرۆکی شارەوانی خەڵاتی هاوڵاتی بونی شەرەفی ڕێبەر ئۆجالانی سپارد بە کۆمیتەی کورد و بەدروشـی ڤیڤا ئۆجالان، ئازادی بۆ ئۆجالان ووترایەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌