ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

تاڵیبان داوا لە تورکیا دەکات پڕۆژە نیوەکارەکانی لە ئەفغانستان تەواو بکات

زەبیحو اللە موجاهید، وتەبێژی تاڵیبان لە بەستەری تویتەر سەبارەت بەو کۆبوونەوەیە ڕایگەیاندووە؛دوێنی مەولەوەی ئەمیرخان، وەزیری دەرەوەی تاڵیبان لە گەڵ جیهاد ئەرگین بالیۆزی تورکیا لە کابول کۆبوونەوە.

زەبیحواللە موجاهید،نووسیوویەتی؛ مەولەوەی ئەمیرخان موتەقی و جیهاد ئەرگین لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە پەیۆەندییەکانی ئەنقەرە و تاڵیبان هاوکارییەکانی تورکیا بۆ ئەفغانستان قسەیان کردووە.

هەروەها وەزیرەکەی تاڵیبان داوای لە تورکیا کردووە کە بەردەوام بێت لە سەر کارکردن بۆ بە ئەنجام گەیاندنی پرۆژە نیوەکارەکانی لە ئەفغانستان.

وتەبێژەکەی تاڵیبان لەسەر ناوەڕۆکی پەیۆەندییەکانی تاڵیبان و حکومەتەکەی ئەردوغان زانیاری زیاتری نەدرکاندووە، بەلام ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو دووبەرپرسەی تاڵیبان و تورکیا،سەبارەت بە یارمەتییە مروویەکانی تورکیا، پەنابەران و خوێندکارانی ئەفغانستانی لە تورکیا قسەو باسیان کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌