ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بەرهەم ساڵح و ئەردۆغان لە نیویۆرک کۆبوونەوە

نووسینگەی سەرۆکۆماری عێراق، ڕاگەیاندووە، دوێنی لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و رەجەب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبوونەتەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و کارکردن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەبوارە جیاجیاکاندا، بە جۆرێک لەبەرژەوەندی هەردوو گەل و وڵاتدا بێت، گفتوگۆ کراوە.

بە پێی ڕاگەیاندراوەکە، بەرهەم ساڵح لەو دیدارەدا، لە سەرچەسپاندنی سەقامگیری ناوچەکە و کەمکردنەوەی بارگرژییەکان و پشتگیریکردن لە دیالۆگ و بەیەکگەیشتن جەختی کردووەتەوە.

هەروەها بەرهەم ساڵح و ئەردۆغان لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و رێزگرتن لە سەروەری وڵاتان و رەتکردنەوەی دەستوەردان و پەلاماردان و ھەر جۆرە کارێک، کە دەبێتە ھۆی لاوازکردنی متمانە و دروستکردنی ھەڕەشە بۆ سەر ئاشتی و پێویستی کارکردنی ھاوبەش گفتوگۆیان کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌