ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندەکانی عین عیسا

ئاژانسی هەواڵی هاوار ڕایگەیاندوە؛سوپای داگیرکەری تورکیا بەرەبەیانی ئەمرۆ هێرشی زەمینی کردە سەر عەین عیسا.

لە دەوروبەری گوندی” دبس” شەڕڤانانی قەسەدە بەرەنگاری سوپا داگیرکەرەکەی تورکیا وچەتەکانی بوونەوەوە و هێرشەکە تێکشکێندراوە.

هاوکات تۆپخانەکانی تورکیا ناوچەکە تۆپباران دەکەن.

بە پێ سەرچاوەکە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا  هاوڵاتێکی خەڵکی گوندی دبس بە ناوی مەجید عەوز تەمەن ٣٥ ساڵ شەهید بووە و چوار هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌