ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

تۆپخانەکانی تورکیا گوندەکانی شەهبا تۆپباران دەکەن

هاوکات لە گەڵ هێرشی زەمینی سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی بۆ سەر گوندەکانی عین عیسا،تۆپخانەکانی تورکیا گوندەکانی شەهبا تۆپباران دەکەن.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی هاوار،بەرەبەیانی ئەمرۆ سوپای داگیرکەری تورکیا گوندەکانی تل مەزیق، شاخی نایف و بەنداوی شەهبا لە کانتۆنی شەهبا تۆپباران کرد.

تۆپبارانەکە بەردەوامە و هیشتا زیانەکانی هێرشەکە نەزانراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە،هەر ئەمرۆ سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی لە زەمینەوە هێرشیان کردە سەر گوندی دبس-ی سەر بە عین عیسا، شەڕڤانان بەرەنگاری هێرشەکە بوونەتەوە لە نزیک گوندی دبس شەڕی قورس هاتووەتە ئاراوە.

هاوکات تۆپخانەکانی تورکیا گوندی دبس-یان بە چڕی تۆپباران کردووە.

بە هۆی ئەو هێرشەوە هاوڵاتێکی خەڵکی گوندەکە شەهید بووە و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌