ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

جارێکی تر نەژادپەرەستان لە تورکیا هێرشیان کردە سەر کرێکارانی کورد

شەوی ڕابردوو، لە ناوچەی ئاکچاکۆجا سەربە دوزجەی، لە ڕۆژئاوای هەرێمی دەریای ڕەش، نەژادپەرەستانی تورک هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک کرێکاری کورد.

یەکێک لەو کرێکارانە بەناوی محەمەد گولەن، بە ئاژانسی مەزۆپیتامیای وتووە: ئەوە  مانگێکە بۆ کرێکاری هاتووینەتە دوزجەی، شەوی ڕابردوو هێرش کرایە سەر ئەو ماڵەی تێدا دەمێنینەوە و لێانداون.

محەمەد گولەن دەلێت: دوو کەس لە هێرشبەرەکان وتوویانە؛ لێرە کوردمان ناوێت، ئێستا  بە بەردەوە هاتووین، دوایی بە چەکەوە دینەوە.

گولەن دەشڵێت:دوایی ٢٠ کەسی دیکە هاتن و هەڕەشەیان لە ژن و منداڵەکانمان کرد.

ناوبراو ئاشكرای دەکات کە بە تەلەفون پۆلیسی ناوچەکەیان ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام پولیسی وتویەتی،با ئاڵوزی دروست نەبێت ئیمە ناین.

دواتر پۆلیسی هاتووەتە شوێنیەکە و محەمەد گولەن و هاورێکیان بردووە و ویستویانە کە بەڵگەیان پێ واژووبکەن کە ئەوان هێرشیان کردووەتە سەر نەژادپەرەستەکان.

هەر وەها پۆلیس نەیهێشتووە لە نەخۆشخانە راپۆرتی پزیشکی بۆ کرێکارە کوردەکان بنووسرێت کە لێاندراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌