جیهان

لە هەڵبژاردنەکانی روسیا جارێکی تر حزبکەی پوتین سەرکەوت

ئێوارەی دوێنی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی روسیا کوتایی هات و حزبەکەی ڤیلادیمیر پوتین لەو هەڵبژاردنەدا سەرکەوتنی بە دەستهێنا.

چاودێرانی ئەوروپایی چاودێری هەڵبژاردنەکەیان دەکرد.

ئەمە لە کاتێکدایە لە زۆرینەی ئۆپۆزسیون و لایەنە نەیارەکانی دەوڵەتی ئیستای مسکو ، ئیزنیان پێ نەدرابوو بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا بکەن.

بە پێی ئاژانسە جیهانییەکان،ڕاپۆرتی ساختەکاری و دزینی دەنگ لە چەندین ناوەندی دەنگدان بڵاو کرایەوە،بەڵام لێژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی روسیا،ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکەدا ڕەت دەکاتەوە و ڕایگەیاندووە کە هەڵبژاردنێکی پاک و دادپەروەرانە بووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌