ژن

تاڵیبان ناهێلێت ژنانی کارمەند لە ئەفغانستان بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان

حەمدوڵا نەعمان، کە تاڵیبان کردوویە بە شارەدارای کابول،لە ڕاگەیاندراوێکدا، داوا لەو ژنانی کارمەند لە ئەفغانستان دەکات، لە ماڵەوە بمێننەوە و دەلێت؛ تاڵیبان بە پێویستی دەزانێت تا ماوەیەک ژنان نەچنە سەرکار.

حەمدوڵا نەعمان دەلێت؛دواتر یاسایی چونیەتی کار کردن و هاتنە دەرەوەی ژنان ڕادەگەینرێت؛لەو شوێنانەی کە پیاوان بۆیان نیە و نابێت کار بکەن، بەڵکو ئیزن بە ژنان بدرێت کار بکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنی ژمارەیەک چالاکوانی بۆارە مافەکانی ژنان لە دژی ئەم بڕیارەی تاڵیبان لە کابول گردبوونەوەی نارەزایەتیان بەرێوە برد.

لە ڕۆژانی ڕابردووشدا،وەزارەتی پەروەردەی ئەفغانستان، دەستپێکردنی ساڵی نۆی خوێندنی بە بێ کچانی خوێندکار و ماموستایانی ژن لە ئەفغانستان ڕاگەیاند.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌