کوردستان

کۆڵبەریک لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی ئێرانەوە لە سەردەشت کرایە ئامانج و کوژرا

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو لە سنووری “دۆڵەبی”ی سەردەشت، هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران گروپێک لە کۆڵبەرانیان داوەتە بەر دەستڕێژی گولە.

لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، کۆڵبەرێک بەناوی “ئومێد محەمدزادە” تەمەن ٣٩ ساڵ، خەڵکی گوندی “گرویس” سەربە شاری ڕەبەت کوژراوە.

ئەو کۆڵبەرە خێزاندار و باوکی سێ منداڵە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان تەرمی ئومێد محەمەدزادە، لە نەخۆشخانەی سەردەشت ڕاگیراوە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌