ژن

هێزە داگیرکەرەکەی تورکیا لە عەفرین دایکێک و منداڵەکەیان ڕفاند

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار، بەیانی ئەمرۆ ،گروپی تاوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە ناوی “ئاسایشی سیاسی” لە عەفرین دایکێک و منداڵەکەیان ڕفاندوە.

ناسنامەی ئەو ژنە “فەریدە مستەفا” ڕاگەیندراوە کە لە کاتی سەردانیکردنی هاوژینەکەی لە گرتووخانەی عەفرین ڕفێندراوە.

مەحمەد عبدولقادر ، هاوژینی فەریدە، لە یەكی ئەیلولی ئەم ساڵ لە بازەگەی چونە ناو عەفرین لە لایەن چەتەکانەوە ڕفێندرا و بە تۆمەتی لایەنگری خۆبەرێوەبەری دیمۆکراتیک باکوور و رۆهەڵاتی سوریا، زیندانی کراو.

بە گوێرەی سەرچاوە هەرێمییەکان لە ماوەی مانگی ڕابردوودا بە لانی کەمەوە دە هاوڵاتی لە لایەن داگیرکەرانی عەفرینەوە ڕفێندراون.

هەروەها بە پێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆف لە عەفرین، لە ٢٩ تەمووز تا ٢٣ ئابی ئەمساڵ بە لاینی کەمەوە ١٠١ هاوڵاتی مەدەنی لە لاین دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە لە عەفرین و ناوچەکانی دەوربەری ڕفێندراون کە ١٧ لەو کەسانە ژنن ٣ منداڵن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌