ژن

ئاگرکەوتنەوە لە هۆتێلێک لە هەولێر گیانی لە دەستدانی دوو ژنی لێکەوتەوە

بە پێ هەواڵی ئاژانسەکانی باشوری کوردستان،بەیانی مەمرۆ ئاگر لە هۆتێل فەرید كە دەكەوێتە سەر شەقامی ٣٠ مەتری هەولێر كەوتەوە، بەوهۆیەوە دوو ژن گیانیان لەدەستدا کە هەر دوو کیان خەڵکی سوریان.

خاوەن هۆتێلەکە وتویەتی؛سێ ڕۆژە یەکێک لەو دوو ژنە بۆ کارکردن چووتە هۆتێلەكە و لە قاتی خوارەوەی هۆتێلەكە ژوورێكی پێدراوە بۆ پشودان، ئەم بەیانییە هاوڕێیەكی هاتووە بۆلای و پێكەوە ویستویانە نانی بەیانی ئامادەبكەن، بەڵام غازەكەیان گڕی گرتووە.

لە ئەنجامی ئاگرەكەدا، هەردوو ژنەكە گیانیان لەدەستداوە و تەرمەکانیان گواستراونەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری.

ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌