جیهان

شاندی هاوبەشی مەسەدە و خۆبەرێوەبەری باکوور ورۆژهەڵاتی سوریا لە روسیایە

شاندێکی هاوبەشی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات-مەسەدە، و خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە سەرادنێک گەیشتە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا.

بە پێ ڕاگەیاندراوی نووسینگەی مەسەدە،سەردانەکە لە سەر بانگهێشتنامەی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئەنجام دراوە.

شاندەکەی ڕۆژئاوا بە سەرۆکایەتیی ئیلهام ئەحمەد لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا بە سەرۆکایەتیی میخائیل بەکدانۆڤ کۆبوونەتەوە.

مەسەدە سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە،ڕایگەیاندووە؛کۆبوونەوەکان ئەرێنیی بووە، لەسەر چارەسەری سیاسیی ئاڵۆزییەکانی سوریا بە گوێرەی بڕیاری نێودەوڵەتیی ٢٢٥٤ و پێویستیی بەشداربوونی مەسەدە لە خەباتی سیاسییدا مسۆگەر کرا.

هەروەها سەبارەت بە تاوانەکانی ئەنقەرە لە دژی سوریا گفتوگۆ کراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌