ئێران

ئێران؛ لە چوار مانگدا زیاتر لە ٢٢٠ هەزار سکاڵا بەهۆی شەڕی سەر شەقامەکان تۆمار کراوە

بەپێی ئامارێک کە دەزگای پزیشکیی دادوەریی ئێران بڵاوی کردۆتەوە، تەنیا لە ماوەی چوار مانگدا زیاتر لە ٢٢٠ هەزار کەس بەهۆی شەڕ و قڕەی سەر شەقامەکان بریندار بوون. حەفتا هەزاریان ژن بوون.

بەپێی ئامارەکە لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵی هەتاوییەدا ٢٢٠ هەزار و ٩٠١ کەس بەهۆی ئازاری جەستەیی یان برینداربوون لە شەڕ و قڕەی سەر شەقامەکان سکاڵایان لە دەزگای پزیشکیی دادوەری تۆمار کردووە.

ئەو ئامارە لەچاو چوار مانگی یەکەمی ساڵی پار پێنج لەسەد زیادی کردووە.

بەگوێرەی ئەو ئامارە، لەکۆی ئەو ٢٠٢ هەزار سکاڵایە، ٧١ هەزار و حەفتا سکاڵا لەلایەن ژنانەوە تۆمار کراوە. زۆربەشیان لەلایەن ژنانی تارانییەوە بووە.

هەرێمەکانی تاران، خوراسان و تەورێز ئەو سێ هەرێمەن کە لەو ماوەیەدا زیاترین سکاڵایان تێدا تۆمار کراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌