ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

کوریای باکوور چەکێکی نوێی تاقیکردەوە و سوپای ژاپۆن هاتە دەنگ

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسە جیهانییەکان ، باکوور چەکێکی نوێی بە ئاراستەی رۆژهەڵات و ژاپۆندا تاقی کردووەتەوە.

ئەمرۆ چوارشەممە سوپای ژاپۆن هەواڵەکەی پشتراست کردووەتەوە ڕایگەیاندووە کە ئەو چەکەی کوریای باکوور تاقی کردووەتەوە موشەک بووە و شارەزایانی سەربازی ژاپۆن وەک هەڕەشە بۆ سەر وڵاتەکەیان لێکدانەوەیان بۆ کردووە.

هەروەها ڕاگەیاندنەکانی کوریای باشوور ئاماژەیان بەوە داوە کە تاقی کردنەوەی ئەو چەکە لە لایەن کوریای باکوورەوە هەڕەشە کردنە لە سەر ئاسایشی ناوچەکە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕاگەیاندنەکانی کوریای باکوور رۆژی دووشەممە سەرکەوتنی تاقیکردنەوەی موشەکی دوور مەودای کروز-یان رایانگەیاند.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بە پشت بەستن بە لێدوانی بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند،شارەزایانی سەربازی لەو باوەڕەدان،ئەو چەکەی کوریای باکوور تاقی کردووەتەوە ،هاوشێوەی چەکی ئەتۆمییە و هەمان توانای هەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌