ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

کاروانێکی سەربازی گروپەکانی نزیک لە ئێران لە سنوورەکانی عێراق و سوریا کرایە ئامانج

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندوە، ئێوارەی دوێنی کاروانێکی سەربازی سەر بە گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە کاتی پەڕێنەوە لە سنوورەکانی عێراقەوە بۆ سوریە ،بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کراوەتە ئامانج.

هێرشەکە لە ناوچەی ئەبوکەمال پێکهاتووە و تێدا بە لانی کەمەوە ٢٢ چەکدار کوژراون و ژمارەیەکیش بریندار بوون.
بە پێ هەواڵەکە، هیشتا نازانرێت هێرشەکە لە لایەن کام وڵات و گروپەوە پێکهاتووە.

هندێک سەرچاوەی هەرێمی لە سوریا ڕایانگەیاندووە کە لەو هێرشەدا چوار مووشەک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئاراستەی بنکەی چەکدارانی حەشد شەعبی لە ئەبووکەمال کراوە.

ئاژانسی هەواڵنێری ئیرنای ئێران لەو بارەیەوە ڕایگەیاندوە، بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و فرۆکەی “ئیف ١٥”ی ئەمریکی ئەو کاروانە سەربازییە کراوەتە ئامانج.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ،ڕایگەیاندوە کە ئەوان لەو ناوچەیە هیچ هێرشێکیان ئەنجام نەداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌