کوردستان

چەتەکانی تورکیا لە عەفرینی داگیرکراو هاوڵاتێکی ئیزدییان ڕفاند

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار،دوێنی چەتەکانی تورکیا لە عەفرینی داگیرکراوە هاوڵاتێکی ئیزدی خەڵکی ناوچەی جندریس کە دانشتوی کامپی شەهبا بوو لە دوایی گەرانەوەی بۆ عەفرین دەڕفێنن.

ناسنامەی ئەو هاوڵاتییە”حەسەن کاڵو” تەمەن ٧٠ ساڵ، ڕاگەیاندراوە.

ناوبراو لە دوای بانگەشەکانی ئەنەکەسەوە بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتیانی عەفرین، گەڕایەوە و لە کاتی گەیشتنی بە عەفرین لە لایەن چەتەکانی گروپی ئەل حەمزات”ەوە ڕفێندراوە.

بە پێ هەواڵەکە، چەتەکان بۆ ئازادکردنی ئەو هاوڵاتییە داوای ٥ هەزا دولاری ئەمریکی لە بنەماڵەکەی دەکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌