کوردستان

سوپای تورکیا سەربازێکی خۆی کوشت کە نەیویستوە شەڕی گەریلا بکات

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاشکرای کردووە کە سوپای داگیرکەری تورکیا رۆژی ١٠ ئەم مانگە لە هەرێمی زاپ سەربازێکی خۆی کوشتووە کە ویستویە خۆی ڕادەستی گەریلاکان بکات.

لە دوای ئەوە گەریلاکان لە ناوچەی شامکێ هەرێمی زاپ گروپێکی داگیرکەر دەخەنە ژێر چاودێری و کۆنترۆلی خۆیانەوە، لەو کاتەدا سەربازێکی سوپای تورکیا ،بۆ ئەوەی خۆی تەسلیمی گەریلا بکات هەڵهاتووە، بەڵام پێش ئەوەی بگاتە لای گەریلاکان، لەلایەن سوپای تورکەوە تەقەی لێکراوە.

بە پێ ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە، بە ئامانجی ڕزگارکردنی سەربازەکە شەڕێکی قورس لەنێوان هێزی گەریلا و سوپای تورکدا دروست بووە و گەریلایەک لەو شەڕەدا بریندار بووە.

سوپای داگیرکەری تورکیا شوێنی سەربازەکەیان بە هاوەن تۆپباران کردووە،دوای شەڕ و تۆپبارانەکە ، کاتێک گەریلاکان دەچنە شوێنەکە سەربازەکە بە هۆی تۆپبارانەکەوە کوژراوە.

ناوی ئەو سەربازە کە نەیویستووە شەڕی گەریلا بکات “سزای گونگۆر” بووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌