کوردستان

دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ناوچە مێژووییەکانی عەفرین لە ناو دەبات

لە گەڵ داگیرکردنی هەرێمی عەفرین، لە لایەن سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانیەوە، تێکدانی ناوچە مێژوویەکان و تاڵانکردنیان دەستیان پێکردوە.

لەم ساڵ دا، لە ناوچەی شەرام شییە، جندرێس و موباتا و ناوچەکانی تری هەرێمی عەفرین، ١٥ناوچەی مێژوویی لەناوبراون و تاڵانکراون.کە بەشێکیان لەو ناوچە مێژوویانە لەلایەن ڕێکخراوی یونسکۆوە خراونەتە ناو ناوچە کەلەپورییە پارێزراوەکانی جیهانەوە.

بەگشتی لە سەرەتایی داگیرکارییەکانەوە تائێستا ٦٠ ناوچە و شوێنی مێژووی و ٣٠گۆڕستان و پاشماوەی ئایین و باوەڕییە جیاوازەکان لەناوبراون.

سەڵاح سینۆ، هاوسەرۆکی بەڕێوەبەری شوێنەواری عەفرین، ڕایدەگەیەنێت، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لەهەرێمەکەیان تەواوی پاشماوە مێژوویەکان لەناودەبات تەنها ئەوە دەهیڵێتەوە کەلەسەردەمی عوسمانییەکان دا بوون ئەوەش بەئامانجی گۆرێنی دیمۆگرافیا و کۆتاییهێنان بەشارستانیەت و مێژووی ناوچەکە.

سەڵاح سینۆ دەشڵێت، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی لەناوچە مێژوویەکانی هەرێمەکەدا فێرگەی سەربازیی و ڕاهێنانەکانیان دەکەن و پاشماوە مێژوویەکان وەک نیشانە گری بەکاردەهێنن و بەوشێوەیە لەناویان دەبەن ئەوەی بۆشیان تاڵاندەکرێت دەیبەن بۆتورکیا و دەیانفڕۆشنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌