ژن

دۆخی تەندروستی موژگان کاووسی لە گرتووخانەی ئێڤین ناجێگیرە

بەگوێرەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی موژگان کاووسی ڕایگەیاندووە کە ڕەوشی تەندرووستی موژگان کاووسی بەهۆی دابەزینی ئاستی لێدانی دڵی و هەروەها کەمیی فشاری خوێن، ناجێگیرە.

بەپێی ئەو سەرچاوە موژگان کاووسی چەندین مانگە داوای کردووە لیژنەی پزیشکی لەوە بکۆڵێتەوە کە ئەو بەهۆی نەخۆشییەوە ناتوانێ لە زیندان بمێنێتەوە. بەڵام هەتا ئێستا کاربەدەستانی زیندانی ئێڤینی تاران ڕێگەیان بە لێکۆڵینەوە پزیشکی لەسەر ئەو بابەتە نەداوە.

موژگان کاووسی نووسەری کورد خەڵکی شاری نەوشەهەر لە باکووری ئێرانە.

ناوبراو پایزی ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە ماڵەکەی لە نەوشەهر قۆڵبەست کرا و دوای مانگێک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

دواتر لەلایەن دادگای ئەو شارەوە سزای ٦٩ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. ئەو سزایە لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٧٦ مانگ و نیو بەرز کرایەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌