ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

تاڵیبان ئەمریکا بە پێشێلکردنی ڕێکەوتنی دوحە تۆمەتبار دەکات

بە پێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی روسیا ئەلیوم،ئەمیرخان مۆتەقی،بە ناو وەزیری دەرەوەی دەوڵەتەکەی تاڵیبان دوێنی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لە کابولی پایتەخت،وتی:بە پێی ڕێکەوتنی دوحەی پایتەختی قەتەر لە گەڵ ئەمریکادا، بڕیار بووە ناوی هەموو سەرکردەکانی تاڵیبان لە لیستی ڕەش دەربهێنرێت،بەڵام تا ئیستا ئەمریکا بەڵێنەکەی جێبەجێ نەکردووە.

ئەمیرخان،ئەوەشی ڕاگەیاندوە کە تاڵیبان دەیەویت لە گەڵ ولاتانی جیهان و بە تایبەت لە گەڵ ئەمریکا پەیۆەندی باشی هەبێت.

ناوبراو رخنەی لەو وڵاتانەش گرت کە نایانەوێت دەوڵەتەکەی تاڵیبان بە فەرمی بناسن و جەختی کردووەتەوە،تاڵیبان هەموو بەڵێنەکانی ڕێکەوتنەکەی دوحە جێبەجێ دەکات، داواشی لە وڵاتانی جیهان کرد، دەستوەردان لە کاروباری نێۆخۆیی ئەفغانستان نەکەن.

بەلێنیشی دا کە لە خاکی ئەفغانستانەوە هێرش نەکرێتە سەر هیچ وڵاتێک.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌