کوردستان

ڤلادیمیر پوتین لە مسکو پێشوازی لە بەشار ئەسەد کرد

بە پێی ڕاگەیندراوی کۆشکی کرملین،بەشار ئەسەد بە سەردانێکی ڕانەگەیندراوە، چووتە روسیا و دوێنی دووشەممە لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین کووبووەتەوە.

پۆتین و ئەسەد باسیان لە دۆسیەکانی هەماهەنگی دووقۆڵیی نێوان هەردوو وڵات کردووە و ڕێوشوێنەكانی فراوانکردن و گەشەپێدانی بەرژەوەندی هاوبەش خراونەتە بەرباس.

لە دیدارەکەدا پوتین ئاماژەی بەوە کردووە کە هێزە بیانییەکان کە لە دەرەوەی بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریان،ئاستەنگن لە بەردەم یەکخستنی ئەو وڵاتە.

وەزیری بەرگری ئەو دوڵاتەش کۆبوونەتەوە و باسیان لە هەماهەنگی نێوان سوپای هەر دوو ڵاتەکە کردووە .

ئه‌مانه‌ش ببینه‌