کوردستان

هەپەگە: گەریلا لە ئاڤاشین زەبری لە سوپای داگیرکەری تورکیا وەشاند

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەڵ –هەپەگە ڕایگەیاند؛ ئێوارەی دوێنی ١٣ ی مانگ ،پاش بۆردمان کردنی گۆڕەپانی وەرخەلێ لە هەرێمی ئاڤاشین،سوپای داگیرکەری تورکیا هێرشی کردوەتە سەر ناوچەکە،گەریلاکان دەستوەردانیان کردووە و داگیرکەران رووبەڕووی شکست بوونەتەوە و پاشەکشەیان کردووە.

هاوکات هێلیکۆپتەر بە سەر هێڵی قاشوورا لە مەتینا سووڕانەوە.

هەر دوێنی نزیک گوندەکانی، ئێدنێ، دیشیش، کیستە،هەریر، سەراروو، گۆڕەپانی کێڵی قومری و کوردینە لە ناوچەی ئامێدی هاوکات بە هێلیکۆپتەر و تۆپخانەکانی سەر سنوور بۆردوومان و تۆپابران کراون.

هەروەها، ئێوارەی دوێنی نزیک شارەدێی دینارتێی سەر بە شارۆچکەی ئاکرێ، گوندی شیێ و گۆڕەپانی دەشتی کافێ بە فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومان کران.

ئەو هێرشانە زیانی زۆری بە ڕەز و باخی هاوڵاتیان و سروشتی ناوچەکە گەیاندوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌