کوردستان

لە سێرت دژی گوشەگیری لە ئیمرالی رێپێوان کرا

دوێنی لە ناوەندی شاری سیرتی باکووری کوردستان، لە چوارچێوەی کاتی ئازادییەدا رێپێوانێک لەدژی قەدەغەکارییەکان و گەشەگیری لە ئیمراکی ڕپێوان ئەنجامدرا.

لە رێپێوانەکەدا، “گۆشەگیری قبوڵ ناکرێت” و “گۆشەگیری تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە” بەرزکرایەوە.

بەردان ئۆزتورک هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک -کەجەدە، فەلەکناس ئوجا، حەبیب ئەکسیک، حسێن کاچماز و سیدیک تاش پەرلەمانتارانی هەدەپە ، سۆنگول کۆکماز هاوسەرۆکی شارەوانی باتمان ، ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی و زۆر کەس بەشداریان کرد.

پۆلیسی تورکیا ئاستەنگیان درۆست کرد و نەیانهێشت کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی ئەنجام بدرێت.

خۆپیشاندەران، دووکانداران و هاوڵاتیان لە شەقامی ئایندینلاران ڕێپیوانیان کرد و بە درۆشمەکانیان ئاستەنگییەکانی پۆلیسی یان شەرمەزار کرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌